به‌غدا-اه‌ع
ڕاكان جبورى پارێزگارى كه‌ركوك،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ڕایگه‌یاند ڕه‌وشى ئه‌منى به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو له‌ناوچه‌كانى شارۆچكه‌ى دووبز باشبووه،ئاماژه‌یشیدا ڕۆژانه چالاكى نایابى هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق ده‌كرێت بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى پارێزگاكه،دووپاتیشیكرده‌وه،ئه‌ركێكى چڕى حكومى هه‌یه بۆ هه‌ماهه‌نگى كردن له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان وپرۆگرامى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ نیشته‌جێبوون،له‌پێناو دروستكردنى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون بۆ خاوه‌ن خانووه ڕووخاوه‌كان.
جبورى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ڕه‌وشى ئه‌منى نێو شارى كه‌ركوك ئارام وسه‌قامگیره،وڕۆژانه چالاكى نایابى هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق ده‌كرێت،بۆ ڕاوه‌دوونانى داواكراوان وشانه تیرۆرستییه‌كان وگروپه‌كانى تاوان،كه‌هاتوچۆ وبازرگانى به‌مادده‌ى هۆشبه‌ره‌كان له‌گه‌ڵ شاره‌كانى هه‌رێم ده‌كه‌ن".
وتیشى"گوژمه‌ى دارایی ته‌رخانكراوه بۆ كردنه‌وه‌ى ڕێگاكان بۆ هێزه ئه‌منییه‌كان كه‌توانیویانه بگه‌نه ده‌وروپشتى ناوچه به‌رزاییه‌كانى شارۆچكه‌ى دووبز"،دووپاتیشیكرده‌وه"دۆخه‌كه له‌م ناوچانه به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو باشتربووه".
ئاماژه‌یشیدا"ڕه‌وشى ئه‌منى سه‌قامگیره له‌ناوه‌ندى شارۆچكه‌ى حه‌ویجه وشاره‌دێى زاب وعه‌باسى،به‌ڵام ماوه به‌ماوه هه‌ندێك ڕووداو له‌ناوچه‌كانى نێوان ڕۆژئاواى شارۆچكه‌ى داقووق وده‌وروپشتى هه‌ردوو شاره‌دێى ره‌شاد وریاز وناوچه‌كانى باشوور وڕۆژئاواى كه‌ركوك ڕووده‌دات كه‌به‌ره‌و زنجیره چیاكانى حه‌مرین وبه‌ئاڕاسته‌ى تكریت وسنوورى پارێزگاى دیاله شۆڕده‌بێته‌وه،بگره له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جوگرافیاى سه‌ختى دۆڵى چاى وزه‌یتون وئه‌بو خه‌ناجر،كه‌له‌لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه قۆرخده‌كرێن بۆ خۆحه‌شاردان وگواستنه‌وه وئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى تیرۆرستى بۆ به‌ئامانجگرتنى هێزه ئه‌منییه‌كانمان یاخود ئه‌و گوندانه‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى هاریكارى هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ن".
ڕایشیگه‌یاند:"داواى بڵاوه‌پێكردنى هێزه ئه‌منییه‌كان وپته‌وكردنى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى پارێزگاكانى ته‌نیشتى كه‌ركوكمان كرد،وله‌هه‌مان كاتدا پته‌وكردنى ئه‌ركى هه‌واڵگیرى،وزیادكردنى گورزى ئاسمانى،چ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانى سوپا یان هێزى ئاسمانى یان فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى بێت،كه‌ده‌بێته هۆى تێكدان ووێرانكردنیان ودابڕینى ڕێگاكانیان ".
ڕوونیشیكرده‌وه"زیاتر له‌سه‌دا 80ى ئاواره‌كانى ناوچه ڕزگاركراوه‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه زێدى خۆیان،كه‌چى ئه‌و ئاوارانه‌ى ماون وتاوه‌كو ئێستا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه گوندنشینانى گونده ته‌واو وێرانبووه‌كانن،كه‌زیاتر له138 گوند وشاره‌دێیه".
ئه‌وه‌یشى وت"دووباره بنیاتنانى خانووه‌كان له‌تواناى پارێزگاكه وحكومه‌تى عێراقى زیاتره،وله‌میان ئه‌ركى حكومه‌تى فیدڕاڵى وئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان وڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان،وپرۆگرامى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ نیشته‌جێبوون(ی‌و ئه‌ن هه‌پى تاد)كارده‌كه‌ین بۆ دروستكردنى ژماره‌یه‌ك یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون بۆ دانیشتووانى خانووه ڕووخاوه‌كان".