به‌غدا-اه‌ع
لیوا له‌یس خزر فه‌رمانده‌ى پۆلیسى نه‌ینه‌وا،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،دووپاتیكرده‌وه سنووره‌كان له‌گه‌ڵ سووریا پارێزراوه،وهیچ ئه‌گه‌رێك بۆ دزه‌پێكردنى تیرۆرستان له‌و سنوورانه له‌ئارادا نییه.
خزر له‌لێدوانێك بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"سنوورى عێراق-سووریا له نه‌ینه‌واوه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ناوخۆ وهێزهكانى سوپاى عێراق كۆنترۆڵكراون"،وتیشى"تیرۆرستان هه‌وڵى دزه‌كردن ده‌ده‌ن به‌ڵام ناتوانن چونكه كه‌رته ئه‌منییه‌كان ڕێگریان لێده‌كه‌ن".
له‌باره‌ى ناوچه بهستراوهكانى نێوان نه‌ینه‌وا وهه‌رێمى كوردستان خزر دووپاتیكرده‌وه"هه‌ماهه‌نگییه‌كى باڵا هه‌یه له‌نێوان حكومه‌تى عێراق وهه‌رێم له‌سه‌ر دۆسییه‌ى ناوچه هاوبه‌شه‌كان"،ڕوونیشیكرده‌وه"ناوه‌ندى هاوبه‌ش بۆ به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌و ناوچانه دروستكراوه وهیچ گرفتێك نییه".
سه‌باره‌ت بهدۆسییهى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان وبهتایبهتیش ئاواره گه‌ڕاوه‌كانى كه‌مپى هۆل له‌سووریا ڕوونیكرده‌وه"ڕێكارى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان له‌كه‌مپى هۆل بۆ پارێزگاى نه‌ینه‌وا بۆ حكومه‌ت به‌جێده‌هێڵین".ڕوونیشیكرده‌وه"فه‌رمانده‌یی پۆلیس ئه‌ركى ئاراستنى ئاواره‌كان وهاوڵاتیانى دیكه‌ى عێراقییه له‌نه‌ینه‌وا".
ڕایشیگه‌یاند"فه‌رمانده‌ى پۆلیس هیچ ئامارێكى له‌به‌ر ده‌ست نییه له‌باره‌ى ئاواره گه‌ڕاوه‌كان له‌كه‌مپى هۆل"،ئاماژه‌یشیدا"ژماره‌ى گه‌ڕاوه‌كان وكاروانهكانیان ئه‌ركى وه‌زاره‌تى كۆچ وكۆچبهرانه به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ناوه‌ندى".
خزر ره‌تیشیكرده‌وه"ژنانى په‌یوه‌ندیدار به‌داعش لههۆلهوه بۆ كه‌مپى جه‌دعه یاخود كه‌مپى چاكسازى گه‌ڕابێته‌وه،جه‌ختیشیكرده‌وه له‌وه‌ى"ئه‌ركى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى نه‌ینه‌وا وڕۆژئاواى نه‌ینه‌وا دابینكردنى ئاسایشى نه‌ینه‌وایه وپێشوازى له‌گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كانى بۆ زێدى خۆیان ده‌كات،هه‌روه‌ها ڕێوشوێنه‌كانى ئێستا ڕێگرى ده‌كات لهدزهكردنى دوژمن وئه‌گه‌ر هات ڕووبدات ئه‌وه له‌لایه‌ن كه‌رته ئه‌منییه‌كان به‌رپه‌رچ ده‌درێنه‌وه".