به‌غدا-اه‌ع
ده‌سته‌ى گشتى گومرگى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،دووپاتیكرده‌وه،سیسته‌مى به‌ئه‌لیكترۆنیكردنى ده‌روازه‌كان ئاستى داهاته‌كان بۆ له‌سه‌دا50 به‌رزده‌كاته‌وه.
سادق هوێدى به‌ڕێوبه‌رى گشتى ده‌سته‌ى ناوبراو به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"واژۆكردنى سیسته‌مى به‌ئه‌لیكترۆنیكردنى ده‌روازه‌كان له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌رێنى ده‌بێت له‌سه‌ر ئابوورى نیشتمانى وفراوانتركردنى داهاته‌كان ومسۆگه‌ركردنى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى گومرگى به‌شێوه‌یه‌كى ڕوون وئاشكرا وكه‌مكردنه‌وه‌ى حاڵه‌ته‌كانى گه‌نده‌ڵى وبه‌فیرۆدان وبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى قاچاخچێتى"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"كارمه‌ندێكى پێشكه‌وتووى عێراقى له‌به‌رێوه‌بردنى سیسته‌مى جیهانى دروست ده‌كات ویارمه‌تى عێراقیش ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى له‌ریزى سیسته‌مى ئابوورییه جیهانییه‌كان بێت چونكه سیسته‌مێكى پێشكه‌وتوو به‌كارده‌هێنێت وپه‌له ده‌كات له‌به‌جێگه‌یاندن وئاسانكردنى ڕێوشوێنه‌كان وپاراستنى گومرگى له‌گه‌نده‌ڵى وفیرۆدانى گشتى".
وتیشى"داهاته‌كان له‌كاتى جێبه‌جێكردنى سیسته‌مه‌كه زانراو ده‌بن ونزیكه‌ى له‌سه‌دا 50ى داهاته‌كان به‌ده‌ست ده‌هێنێت چونكه زۆربه‌ى وڵاتان به‌لانى كه‌مه‌وه ئه‌م ژماره‌یان به‌ده‌ستهێناوه دواى ئه‌وه‌ى جێبه‌جێكردنى سیسته‌مه‌كه".
پێشووتریش عه‌لى عه‌لاوى وه‌زیرى دارایی،گرێبه‌ستى سیسته‌مى به‌ئه‌لیكترۆنیكردنى گومرگى له‌گه‌ڵ كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ بارزگانى وگه‌شه‌پێدان واژۆ كرد.