به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،په‌یامێك به‌بۆنه‌ى كۆچى دوایی خانمه شاعیر له‌میعه عه‌باس عیماره بڵاوكرده‌وه.
كازمى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"به‌بۆنه‌ى كۆچى دوایی خانمه شاعیرى گه‌وره‌ى عێراق له‌میعه عه‌باس عیماره سه‌ره‌خۆشى له‌گه‌لى عێراقمان ده‌كه‌م".
وتیشى"به‌م كۆچكردنه ناخهه‌ژێنه،داره خورمایه‌كى خۆڕ‌اگرى عێراقى دونیاى ئێمه‌ى جێهێشت به‌ڵام سێبه‌رێكى فراوانى به‌هره‌مه‌ندى شیعرى بۆ به‌جێهێشتین،كه‌ڕۆڵى لهڕۆشنبیرى عێراقى له‌یاد ناكرێت ونه‌وه له‌دواى نه‌وه به‌شانازی وگه‌وره‌یی یادى ده‌كه‌نه‌وه".
ئاماژه‌یشیدا"خانمه شاعیر له‌میعه عه‌باس عیماره لوتكهیهكى بڵندى لوتهكهكانى شیعرى هاوچه‌رخى عێراق بوو،ودهستكهوتێكه عێراق وگه‌لى عێراق له‌نێو ناونیشانه ڕۆشنبیرییه هه‌میشه‌ییه‌كان شانازى پێوه ده‌كه‌ن،چونكه پێگه‌ى سه‌ربڵندى عێراق لهڕۆشنبیرى عه‌ره‌بى وبهجێماوه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ى دروستكرد".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ڕاسپارده كراوه به‌په‌یوه‌ندى كردن له‌خانه‌واده‌ى كۆچكردوو وپێشكه‌ش كردنى هه‌ر پێداویستییه‌ك داوا بكرێت به‌پێى خواستى خۆیان".
كازمى له‌كۆتایی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ڕایگه‌یاند"یادى كۆچكردوو به‌خێر،وئارامى ودڵنه‌وایی بۆ كه‌سوكار وههوادار وخانه‌واده‌كه‌ى كهبهقهبارهى عێراق به‌هه‌موو پێكهاته وجۆراجۆرى كلتوورى هه‌ژمارى ده‌كه‌ین".