به‌غدا-اه‌ع
فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه، له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، جه‌ختیان له پێویستیی پشتیوانیكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌رێمایه‌تی كرده‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له په‌راوێزی كاره‌كانی كۆڕبه‌ندی دیپلۆماتی ئه‌نتالیا، هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ئێران كۆبوونه‌وه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا جه‌خت له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و تاران كراونه‌ته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه دووپاتیكردووه‌ته‌وه، كه عێراق سووره له‌سه‌ر پته‌وكردنی هه‌ماهه‌نگی دوولایه‌نه له هه‌موو بواره‌كاندا بۆ هێنانه‌دی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو وڵات و جێبه‌جێكردنی هه‌موو ئه‌و یادداشتانه‌ی لێكتێگه‌یشتن، كه له نێوان هه‌ردوو وڵات واژوو كراون.