به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،بۆ باڵیۆزانى یه‌كێتى ئه‌وروپا جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ى حكومه‌ت هه‌موو ئاماده‌كاریه‌كانی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له‌كات خۆیدا ته‌واو كردووه
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیران له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتوو،بڵاویكرده‌وه"كازمی له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ باڵیۆزانی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا داوایكرد هاوكاری عێراق بن له شه‌ڕی تیرۆر و چاودێری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه"كازمی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی وڵاتانی ئه‌وروپا كۆبووه‌وه و له‌دیدارێكدا گفتوگۆ كرا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی عێراق و وڵاتانی ئه‌وروپا و په‌ره‌پێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه و جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی پشتیوانی ئه‌وروپا بۆ عێراق له شه‌ڕی دژی تیرۆر و له بواری چاودێری هه‌ڵبژاردن و نوێكردنه‌وه‌ی پشتیوانی ئه‌وروپا بۆ بڕیاری ژماره 2576 ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرایه‌وه، كه پشتیوانی هاوبه‌شی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات بۆ چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق".
هه‌ر له میانه‌ی ئه‌و دیداره مسته‌فا كازمی جه‌ختیكرده‌وه، حكومه‌ت هه‌موو ئاماده‌كاریه‌كانی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له كاتی خۆیدا له 10ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ ته‌واوكردووه، به‌جۆرێک كه ئه‌نجامه‌كانی گوزارشتی راسته‌قینه‌ی خواستی گه‌لی عێراق بێت.
لای خۆیانه‌وه باڵیۆزه‌كان جه‌ختیان له‌سه‌ر پشتیوانی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ عێراق كرده‌وه، به‌تایبه‌ت له‌ڕووی سه‌پاندنی حوكمی یاسا و چاكسازی ئابووریه‌وه، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له‌سه‌ر بایه‌خدانی زیاتر به‌په‌ره‌پێدانی هه‌لی وه‌به‌رهێنان كرده‌وه.
باڵیۆزه‌كان جه‌ختیان له‌سه‌ر ئاماده‌باشی یه‌كێتی ئه‌وروپا و وڵاتان كرده‌وه بۆ دابینكردنی ئه‌و پشتیوانیه‌ی كه عێراق پێویستییه‌تی تایبه‌ت به‌ڕێكخستنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت، به‌پێی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه دیاریكراون، به‌جۆرێک كه بره‌و به‌به‌شداری فراوان بدات و رێزیش له‌سه‌رووه‌ری خاكی عێراق بگیرێت.