به‌غدا-اه‌ع
دەستەی دەستپاکی،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،ده‌ستگیركردنى به‌رێوه‌به‌رى كۆمپانیاى بازرگانى دانه‌وێڵه‌ى له كه‌ركوك به تۆمه‌تى زیانگه‌یاندن به موڵكى گشتى راگه‌یاند.
یەکەی لێکۆڵینەوەی دەستەكه لەراگەیەندراوێکدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه رایگه‌یاند:" بریاری دەستگیرکردن بۆ 15 کارمەندی کۆمپانیای بازرگانی دانه‌وێڵه– لقی کەرکوک دەرچوو کە لە نێوانیشیاندا بەرێوەبەری کۆمپانیاكه هەیە و هۆکاری دەستگیرکردنیشیان زیان گەیاندنە بە موڵکی گشتی".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"کە دادوەری لێکۆڵینەوەی پسپۆر بڕیاری دەستگیرکردن بۆ 15 کارمەندی کۆمپانیای بازرگانی دانه‌وێڵه – لقی کەرکوک دەرکردووە بە تۆمەتی زیانگەیاندن بە موڵکی گشتی، دەستکاریی لە کوالیتی و دزینی پێکهاتەی دەرمان کە بڕەکەی زیاتر لە 7 ملیار دینار خەملێنراوە".