به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،جه‌ختیكرده‌وه عێراقی برایەتی و ئارامی نیشتمانپەروەران بنیاتی دەنێن نەك ئەو هەلپەرستانەی كە بازرگانی بە تایفەگەری و رەگەزپەرستییەوە دەكەن.
كازمى له تویتێكدا كه ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) چاودێرى كردووه رایگه‌یاند:" دوێنێ لە سەلاحەدین بووین، پێشتر لە ناسریە، بەسرە، موسەننا، میسان، هەولێر، واست، دیالە، كەربەلا، سلێمانی و موسڵ، لە هەموو ماڵێكی نیشتمان گوێ لە خەڵك دەگرین".
جه‌ختیكرده‌وه"عێراقی برایەتی و ئارامی نیشتمانپەروەران بنیاتی دەنێن نەك ئەو هەلپەرستانەی كە بازرگانی بە تایفەگەری و رەگەزپەرستییەوە دەكەن".