سه‌رۆك كۆمار جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستی پێشخستنی بواره‌كانی هونه‌ر و ئه‌ده‌ب و رۆشنبیری له‌ وڵات

هونەر
  • 17-06-2021, 14:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستی پێشخستنی بواره‌كانی هونه‌ر و ئه‌ده‌ب و رۆشنبیری له‌ وڵات .
    به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار، پێشوازی له‌ نه‌سیر شه‌ممه‌ موزیكژه‌نی گه‌وره‌ی عێراق كرد و جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی پێشخستنی بواره‌كانی هونه‌ر و ئه‌ده‌ب و رۆشنبیری له‌ وڵات كرده‌وه‌.
    سه‌رۆك كۆمار له‌ تویتێكدا كه‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) چاودێریكردووه‌ "خۆشحاڵم به‌ پێشوازیكردنى هونه‌رمه‌ند و میوزیك ژه‌نێكى به‌هره‌مه‌ند "،به‌گرنگییه‌وه‌ باسی له‌ كاره‌ ھونه‌رییه‌ به‌رده‌وامه‌ پڕ به‌رھه‌مه‌كانی كرد.
    سه‌رۆك به‌رھه‌م جه‌ختیكرده‌وه‌" له‌ پێویستی پێشخستنی بواره‌كانی هونه‌ر و ئه‌ده‌ب و رۆشنبیری له‌ وڵات، ھه‌روه‌ھا دوپاتیكرده‌وه‌ له‌ گرنگی سه‌رخستنی كاروانی رۆشنبیری و پاڵپشتیكردنی گه‌نجانی به‌هره‌مه‌ند، كه‌ توانا ھونه‌رییه‌كانی خۆیان له‌ بواره‌ جۆراوجۆره‌كاندا سه‌لماندوه‌".