په‌رله‌مان كارنامه‌ى دانیشتنى سێشه‌ممه‌ى داهاتوو بڵاوده‌كاته‌وه‌

سیاسی
  • 17-06-2021, 13:09
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،كارنامه‌ى دانیشتنى رۆژى سێشه‌ممه‌ى داهاتووى بڵاوكرده‌وه‌.
    فه‌رمانگه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" بڕیارە کاتژمێر 1ـی ئێوارەی رۆژی سێشەممە 22-6-2021، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کۆبوونەوەی ژمارە 2ـی ئاسایی وەرزی یاسادانانی دووەم لە ساڵی یاسادانانی سێیەمی خولی چوارەمی هەڵبژاردنی خۆی، ساز بکات.
    بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە:
    یەکەم/ دەنگدان لەسەر ئەندامانی دادگای تەمیزی فیدراڵی
    دووەم/ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای پەسەندکردنی رێککەوتنی گواستنەوەی ئاسمانی لە نێوان عێراق و سعودیە
    سێیەم/ دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای مافەکانی فەرمانبەری مافپەروەر
    چوارەم/ دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای یانە وەرزشییەکان
    پێنجەم/ خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسایەکی تایبەت بە کۆچبەر و کۆچپێکراوەکان
    شەشەم/ خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای هەمواری 21ـەمی یاسای خاوەندارێتی
    حەوتەم/ خوێندنەوەی یەکەم بۆپرۆژەیاسای چەسپاندنی داتا داراییەکان لە ساڵی دارایی 2014
    هەشتەم/ خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای ئامار و رێکخستنی زانیارییە جوگرافییەکان
    نۆیەم/ خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازەیاسای خاوەن کارە تەندروستییەکان