به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى به‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،ئاشكرایكرد راپۆرتێك ئاماده ده‌كات له‌باره‌ى په‌لاماره‌كانى توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێم،دووپاتیشیكرده‌وه خوازیاره راپۆرته‌كه‌ى پێشكه‌شى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى وفه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان بكات.
محه‌مه‌د ڕه‌زا ئال حه‌یده‌ر سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى له‌لێدوانێك بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"لیژنه‌كه سه‌ردانى هه‌رێم كوردستانى كرد بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى ڕه‌وشى مه‌ترسیدارى ئه‌منى له‌باره‌ى په‌لاماره‌كانى توركیا"،ڕوونیشیكرده‌وه"لیژنه‌كه دروستكردنى بازگه‌ى پته‌وى توركیا دیاریكرد له‌ناوچه به‌رزه‌كان وله‌سه‌ر شاخه‌كانى سه‌ر ڕێگاكان وناوچه‌ى دیكه‌ى گرنگ له‌هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌ت له‌ناوچه سنوورییه‌كان وبه‌قووڵایی 15 كێلو مه‌تر وزیاتر".
ئاماژه‌یشیدا"فه‌رمانده‌یی یه‌كى پاسه‌وانانى سنوور له‌هه‌رێمه وكه‌رته‌كه‌ى زیاتر له245كێلو مه‌تره ئه‌مه‌یش به‌س نییه له‌ڕووى پڕچه‌ككردن وكه‌ره‌سته وڕێكارى هونه‌رى له‌كامێرا وفڕۆكه وپێویستى به‌پاڵپشتى هه‌یه".
سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئاسایشى نوێنه‌رایه‌تى جه‌ختیكرده‌وه"لیژنه‌كه‌ى چه‌ند ڕاسپارده‌ى هه‌یه له‌باره‌ى ئه‌و دیمه‌نانه‌ى تێبینى كردووه له‌ده‌ربه‌ده‌ركردنى ژماره‌یه‌ك گوندى ئامێدى وشاره‌دێى درخان له‌باكوورى زاخۆ وده‌ربه‌ده‌ركردنى چه‌ندین ناوچه‌ى تر"،جه‌ختیشیكرده‌وه له‌پێویستى بایه‌خدانى حكومه‌ت به‌م ناوچانه وپشتیوانیكردنیان".
وتیشى"لیژنه‌كه ڕاپۆرتى خۆى ئاڕاسته‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى وفه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان ده‌كات وداواى چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ كازمى ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى ورده‌كاری پێشهاته‌كانى هه‌رێم بۆى بخرێته‌ڕوو".