وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران:لوتكه‌ى سێقۆڵى هێشتا له‌ئارادایه‌ وواده‌كه‌یشى دیارى نه‌كراوه‌

سیاسی
  • 17-06-2021, 11:21
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    حه‌سه‌ن نازم وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وه‌زیرى ڕۆشنبیرى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،لوتكه‌ى سێقۆڵى نێوان عێراق وئوردن ومیسر هێشتا له‌ئارادایه‌ وواده‌كه‌ى دیارى نه‌كراوه‌.
    نازم به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"تاوه‌كو ئێستا واده‌ى لوتكه‌ى سێقۆڵى دیارى نه‌كراوه‌،به‌ڵام ئه‌مه‌ ڕاگرتنى كاره‌كانى نێوان هه‌رسێ وڵات(عێراق وئوردن ومیسر)ناگه‌یه‌نێت"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"لوته‌كه‌كانى پێشوو كه‌له‌عه‌ممان سازكرا ڕێره‌وى كاركردنى ئابوورى وڕۆشنبیرى دیارى كرد".
    وتیشى"چه‌ندین كارى تر هه‌ن له‌ناوچه‌ سنوورییه‌كانى نێوان عێراق وئوردن ئه‌نجام ده‌درێن،هه‌روه‌ها دانوستانى گرنگ هه‌ن له‌باره‌ى پرسى به‌ستنه‌وه‌ى هێڵى كاره‌با له‌نێوان هه‌رسێ وڵات"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"كاره‌كان له‌ئێستادا به‌رده‌وامه‌ ولوتكه‌كه‌ هێشتا له‌ئارادایه‌ به‌ڵام واده‌كه‌ى دیارى نه‌كراوه‌".
    لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى نوێنه‌رایه‌تى،پێنجى نیسانى 2021 جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌پێویستى ئه‌نجامدانى وه‌به‌رهێنان له‌لایه‌ن وڵاتانى ناوچه‌كه‌ له‌عێراق،ئاماژه‌یشیدا لوتكه‌ى سێقۆڵى كه‌بڕیار بوو له‌به‌غدا سازبكرێت دواخراوه‌ به‌ڵام هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه‌.