به‌غدا-اه‌ع
حه‌مید نه‌عیم غزى ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه له‌وه‌ى حكومه‌ت پابه‌نده به‌ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌واده‌ى خۆیدا،ئاماژه‌یشى به خواستێكدا بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى ژینگه‌یه‌كى گونجاو بۆ بهشدارێكردنى ژنان له‌پرۆسه‌ى سیاسى.
غزى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"حكومه‌تى عێراق پابه‌نده به‌ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌واده‌ى خۆیدا وپێداگیریش ده‌كات بۆ دابینكردنى ژینگه‌یه‌كى گونجاو بۆ به‌شداریكردنى ژنان له‌پرۆسه‌ى سیاسى"،ڕوونیشیكرده‌وه"به‌شداریكردنى ژنانى عێراق له‌ناوه‌نده‌كانى بڕیاردان ،وڕۆڵى لهڕێرهوهى بنیاتنانى وئاوه‌دانكردنه‌وه،پێشهاتێكى پێشه‌نگ ودهستكهوته له‌ناوچه‌كه".
وتیشى"ژنانى عێراق ڕۆڵیان هه‌بوو له‌وه‌رگرتنى بهرپهرسیارێتى وقوربانیدان له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر وپشتیوانیكردنى ئه‌زموونى دیموكراسى عێراق"،ئاماژه‌یشیدا"شاره‌زایی خۆى سه‌لماندووه،هه‌روه‌ها لێهاتوویی خۆیشى دووپاتكردۆته‌وه له‌خزمه‌تكردنى پرۆسه‌ى سیاسى وپه‌رله‌مانى ،ورۆڵى نایابى گێڕاوه له‌بواره‌كانى:یاسادانان وجێبهجێكردن،بۆ خزمه‌ت وپشتیوانی وچاككردنهوهى پرۆژه‌ى نیشتمانى له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى وچاكسازى وگه‌شه‌پێدان".