لیژنه‌ى وزه‌ى نوێنه‌رایه‌تى:به‌غدا وهه‌ولێر له‌باره‌ى دۆسییه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان گه‌یشتوونه‌ته‌ ڕێككه‌وتنى كۆتایی

سیاسی
  • 17-06-2021, 14:10
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    لیژنه‌ى وزه‌ى نوێنه‌رایه‌تى ڕایگه‌یاند هه‌ردوو حكومه‌تى به‌غدا وهه‌ولێر له‌باره‌ى دۆسییه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان گه‌یشتوونه‌ته‌ ڕێككه‌وتنى كۆتایی.
    ئه‌مجه‌د عیقابى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوبراو،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"سه‌ردانه‌كه‌ى شاندى هه‌رێمى كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى بۆ به‌غدا بووه‌ هۆى گه‌یشتن به‌لێكتێگه‌یشتنى كۆتایی ودانانى چاره‌سه‌رى ڕیشه‌یی بۆ دۆسییه‌ى هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى ماوه‌ى ساڵانێك".
    ئاماژه‌یشیدا"لێكتێگه‌یشتنه‌كان ته‌نها له‌سه‌ر بڕگه‌كانى بوودجه‌ نییه‌ به‌ڵكو دۆسییه‌كانى وزه‌ ودیوانى چاودێرى وپابه‌ندییه‌كانى سه‌ر هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه‌"،وتیشى"ئه‌م لێكتێگه‌یشتنانه‌ لاپه‌ڕه‌ى ناكۆكییه‌كان وه‌لاوه‌ ده‌نێت كه‌هه‌موو ساڵێك له‌دۆسییه‌ى یاساى بوودجه‌ ده‌یبینین".
    ڕایشیگه‌یاند"قوباد تاڵه‌بانى سه‌رۆكى شاندى هه‌رێم له‌میان دانوستانه‌كانى له‌به‌غدا به‌ڵێنى دا به‌پابه‌ندبوونى هه‌رێمى كوردستان به‌پابه‌ندییه‌كانى سه‌رى"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"لێكتێگه‌یشتنه‌كان دیوانى چاودێرى دارایی فیدڕاڵى ده‌ستكراوه‌ كرد سه‌ردانى ده‌زگاكانى هه‌رێم بكات وسه‌رپه‌رشتى ده‌روازه‌كانى هه‌رێمى كوردستانیش بكات".