دژه‌ تیرۆر چه‌ك وكه‌لوپه‌ل به‌ به‌هاى 6 ملیۆن دۆلار له‌هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى وه‌رگرت

ئەمنی
  • 17-06-2021, 15:06
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،چه‌ك وكه‌لوپه‌لى به‌به‌هاى 6 ملیۆن دۆلار ڕاده‌ستى ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر كرد 
    هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"به‌سه‌رپه‌رشتى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان،هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان/هێزى ئه‌ركه‌ هاوبه‌شه‌كان-ئۆپراسیۆنى خواستى پۆڵاین،چه‌ك وئۆتۆمبێل وكه‌لوپه‌لى به‌به‌هاى زیاتر له‌6ملیۆن ونیو دۆلار ئه‌مریكى ڕاده‌ستى ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر كرد".
    وتیشى"ئه‌م كه‌لوپه‌له‌ بۆ پشتیوانیكردنى عێراقه‌ له‌ئه‌ركه‌كانى بۆ تێكشكاندنى داعش"،ئاماژه‌یشیدا"به‌شێك له‌پرۆگرامى سندووقى پاره‌داركردنى مه‌شق وكه‌لوپه‌لى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش كه‌له‌ساڵى 2014ه‌وه‌ جێبه‌جێكراوه‌،له‌بوودجه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكاوه‌ پاره‌داركراوه‌ وتایبه‌ته‌ به‌ئۆپراسیۆنى خواستى پۆڵاین".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"پرۆگرامه‌كه‌ كه‌له‌لایه‌ن ئۆپراسیۆنى خواستى پۆڵاین سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت ئامانجى پشتیوانیكردنى حكومه‌تى عێراقیه‌ له‌شه‌ڕى دژى داعش".