بهغدا-اهع
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران،ئهمڕۆ چوارشهممه، لە میانی سەردانەکەی بۆ قەزای سامەرا، چاوى كهوت بهسهرۆك هۆزهكانى ناوچهكهو داوای لێكردن كه پشتیوانی دەوڵەت بکەن و پارێزگاری یەکپارچەیی عێراق بکەن و ئاستی کۆمەڵایەتی لە کۆمەڵگەدا بەهێز بکەن.
كازمى له میان وتهیهكیدا كه ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) چاودێرى كردووه رایگهیاند:" ستایشی هەوڵ و ڕۆڵی هۆزەکانی کردووە لە هاوکاریکردنی هێزە ئەمنییەکان، کە بووەنە بەربەستێک لە دژی تیرۆر.
ههروهها کازمی داوای لە سەرۆک هۆزەکان کردووە پشتیوانی دەوڵەت بکەن، لە پارێزگاریکردن لە یەکپارچەیی عێراق و بەهێزکردن و چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی لەکۆمەڵگەدا.
سەرۆک وەزیران جەختیکردووە" لە تێپەڕاندنی ناکۆکییەکان و حکومەتیش هەموو توانایەکی خۆی خستووەتە گەر، لەپێناو پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە هاوڵاتیان".
کازمی باسى لهوهكرد" حکومەتەکەی رووبەڕووی بەربەست و ڕێگری گەورە بووەتەوە، بەڵام سورە لەسەر تێپەڕاندنی کە لەو پێناوەدا پێویستی بە هاوکاریی هەموو لایەکە، بە تایبەت زۆرێک لە هەڵە و کەموکوڕییەکانی پێشوو هاوڵاتی باجەکەی داوە".