به‌غدا-اه‌ع
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گشتی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، رێكه‌وتنێكی سه‌ره‌تاییان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كردوه بۆئه‌وه‌ی تابلۆی ئۆتۆمبێل له‌نێوان هه‌ردولا یه‌كبخرێن، ئه‌وه‌ی ئێستاش له‌هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێده‌كرێت سیستمه‌كه كۆنه.
لیوا تاریق ئیسماعیل، به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی گشتی بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" ئێستا هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیكردوه به كاركردن له‌گه‌ڵ هه‌مان كۆمپانیای عێراقی ماوه‌ی 10 ساڵه ئێمه كاری له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین تایبه‌ت به‌دروستكردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل.
وتیشی،"رێكه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی هه‌یه له‌گه‌ڵ هاتوچۆی هه‌رێم، بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی تابلۆی ئۆتۆمبێل له‌نێوان ناوه‌ند و هه‌رێمدا، هه‌ندێك جیاوازی بچوك ماون كه رێكه‌وتنی ته‌واوه‌تیان له‌سه‌ر بكرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد" ئێستا خزمه‌تگوزاری هاتوچۆ له هه‌رێمی كوردستان كار له‌سه‌ر هه‌مان سیستمی كۆن ده‌كه‌ن كه په‌نجه‌مۆر به واژۆی ئه‌فسه‌ری تۆماركردن له‌خۆ ده‌گرێت، كه ئه‌و شێوازه له ساڵانی رابردودا په‌یڕه‌وكراوه".