بەغدا – ا ه ع هومام حەمودی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران هەردوو فەرمانگەی پەرلەمان و ڕاگەیاندنی ڕاسپارد، لێكۆڵینەوە بكەن لە یاسایی بوونی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان. لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند: وەك ڕێزگرتن لە ڕێڕەوی پرۆسەی یاسادانان و پارێزگاریكردن لێی، داوای لێكۆڵینەوەی لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆ كردووە. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە لە دانیشتنەكەی ئەمرۆی ئەنجومەنی نوێنەران دەنگدرا لەسەر هەمواری دووەمی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.