سبه‌ینێ.. عێراق و میسر رێكه‌وتنامه‌یه‌كى هاریكارى له‌بوارى په‌یوه‌ندیه‌كان و ته‌كنه‌لۆژیای زانیارى واژۆده‌كه‌ن

ناوخۆ
  • 16-06-2021, 21:50
  • +A -A

    قاهیره‌-اه‌ع

    په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،رایگه‌یاند عێراق و میسر  به‌ئاماده‌بونی مسته‌فا مه‌دبولی سه‌رۆك وه‌زیرانی میسر، رێكه‌وتنی هاوكاری له‌بواره‌كانی په‌یوه‌ندی و ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری واژۆ ده‌كه‌ن.
    په‌یامنێرى ئاژانسی هه‌واڵی عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌، ئه‌ركان شییانی وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كان رێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ عومرو ته‌ڵعه‌ت هاوتا میسریه‌كه‌ی بۆ هاوكاری دوقۆڵی له‌بواری په‌یوه‌ندیه‌كان و ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری واژۆ ده‌كات".
    ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو" واژۆكردنی رێكه‌وتنه‌كه‌ به‌ئاماده‌بونی مسته‌فا مه‌دبولی سه‌رۆك وه‌زیرانی میسر ده‌بێت و ئامانجی رێكه‌وتنه‌كه‌ش، به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات، به‌ ره‌چاوكردنی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان عێراق و میسر".
    ئه‌ركان شییانی وه‌زیری په‌یوه‌ندیه‌كان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته‌ قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر و بڕیاریشه‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ گه‌وره‌ به‌رپرسان و كه‌سایه‌تییه‌كان و له‌وانه‌ش وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كانی میسر كۆببێته‌وه‌، بۆ تاوتوێكردنی پاڵپشتیكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ماهه‌نگی نێوان میسر و عێراق له‌ بواره‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كان و ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری.