پوتین رێكه‌وتنى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى باڵیۆزانى هه‌ردوو وڵاتى له‌ گه‌ڵ بایدن راگه‌یاند

جیهانی
  • 16-06-2021, 18:52
  • +A -A

    چاودێرى-اه‌ع

    ڤیلادمیر پوتین سه‌رۆكى روسیا،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌،له‌گه‌ڵ جۆ بایدن سه‌رۆكى ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا رێكه‌وتون له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ى باڵیۆزى نێوان وڵاته‌كان.
    پوتین له‌ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی كه‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) چاودێرى كردووه‌ رایگەیاند،كۆبونه‌وه‌كان کە لەگەڵ بایدن هیچ گرژییەک روینەداوە و کۆبونەوەکان ئەرێنی بون ورێكه‌وتین له‌سه‌ر وتوێژه‌كان له‌باره‌ى ئاسایشى سیبرانیه‌وه‌".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"رێكه‌وتن له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ى باڵیۆزى نێوان وڵاته‌كان و واشنتۆن و مۆسكۆ ئه‌ركێكى گه‌وره‌یان له‌سه‌ر شانه‌ له‌باره‌ى سه‌قامگیرى ستراتیژیه‌وه‌ له‌ جیهان".
    وتیشى"چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ دوا پێشهاته‌كانى ئۆكرانیاى تاوتوتێ كردووه‌".