چاودێرى-اه‌ع
كه‌مێك پێش ئێستا كاره‌كانى لوتكه‌ى بچوكراوى نێوان جۆ بایدن سه‌رۆكى ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا و ڤلادمیر پوتین سه‌رۆكى روسیا كۆتایى پێ هات .
دیمترى بیسكۆڤ وته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى روسیا رایگه‌یاند:" وتوێژه‌كانى پوتین وبایدن له تەلاری لاگوانچ له شارى جنێفى سویسرى به ئاماده‌بوونى هه‌ردوو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى روسیا و ئه‌مریكا بەپێی ئەو پلانەی دانرابو، خولی یەکەمی کۆبونەوەکانی نێوان هەردو سەرۆک دەبو 75 خولەک بخایەنێت، بەڵام زیاتر لە 120 خولەکی خایاند".
بریاروایه پوتین و بایدن دواى پشویهكى كورت وتوێژێكى فراوان ده‌ستپێبكه‌ن به ئاماده‌بوونى ئه‌ندامانى شاندی یاوه‌رى هه‌ردولا.
به‌پێى راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان ئهگرهى هه‌یه هه‌ردوو سه‌رۆك به‌شێوه‌یه‌كى كورت باس له‌گه‌ڕى یه‌كه‌مى وتوێژه‌كان بۆ رۆژنامه‌نوسان بكه‌ن".