بهغدا-اهع
ڤیان سەبری سهرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەران،ئهمڕۆ چوارشهممه رایگەیاند، ھەندێک ناوچە ھەن کە لە رووی ئەمنییەوە توندوتۆڵ نییە و لە لایەن پەکەکەوە دەقۆزرێنەوە و ئاماژە بەوەیش دەکات کە بۆ چارەسەرکردنی رەوشی ئەو ناوچانە، پێشنیازێکیان پێشکەش کردووە.
ڤیان سەبری لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ھەواڵی عێراقى(اهع) رایگهیاند:" کە زیادکردنی ھەماھەنگیی و ھاریکاریی نێوان وەزارەتی بەرگریی فیدراڵیی و وەزارەتی پێشمەرگە زۆر گرنگە".
وتیشى"داوا دەکەین ژمارەی ھێزەکانی پاسەوانیی سنوور لە ھەرێمی کوردستان زیاد بکرێت، چونکە ھەندێک ناوچە ھەن کە لە رووی ئەمنییەوە توندوتۆڵ نییە و لە لایەن پەکەکەوە دەقۆزرێنەوە، ئەوەیشمان لە میانی سەردانەکەمان بۆ ناوچەی باتیڤا سەربە قەزای زاخۆ بەدیکردووە".
جەختیکردەوە" لەسەر ئەوەی کە گرنگە پاڵپشتیی لۆجستیی، رادار و کامێرای چاودێری و پاڵپشتی دارایی لە لایەن وەزارەتی بەرگریی عێراقەوە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە زیاد بکرێت ".
باسی لهوهشكرد"ژمارەیەکی کەم لە ھێزەکانی پێشمەرگە لەو ناوچانە جێگیرکراون و پێویستە ژمارەی پاسەوانانی سنوور زیاد بکرێن".
سهبرى ئاماژهى بهوهكرد "لە میانی کۆبوونەوەمان لەگەڵ جومعە عناد وەزیری بەرگری کێشە و ئاستەنگەکانی ناوچە سنوورییەکمان خستووەتەڕوو و گوتوومانە کە پاراستنی سنووری ھەرێم، بەرپرسیاریەتییەکی تەواوکەریی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی ھەرێمی کوردستانە".