به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى بازرگانى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،وتوێژه‌كانى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى بازرگانى وپیشه‌سازى هه‌رێمى كوردستانى ئاشكراكرد بۆ دانانى میكانیزمێكى هاوبه‌ش بۆ خزمه‌تى هاوڵاتیان.
له راگه‌یاندراوێكى وه‌زاره‌تى ناوبراو كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:"شاندێكى باڵا به‌سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیرى بازرگانى سه‌ردانی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ تاوتوێى كردنى چه‌ند پرسێكى هاوبه‌ش".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" وتوێژه‌كان چاره‌سه‌ركردنى دۆسیه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان و نزیكبونه‌وه‌ى راوبۆچونه‌كان له‌خۆده‌گرێت له‌گه‌ڵ دانانى میكانیزمى هاوبه‌ش بۆ خزمه‌تكردنى هاوڵاتیان".
کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی له‌داواکاری عێراق ده‌كات