بهغدا-اهع
مستهفا كازمى سهرۆك وهزیران،ئهمڕۆ چوارشهممه، لایەنە پەیوەندیدارهكانى راسپارد بۆ ئەوەی پەلە بکەن لە دابەشکردنی مووچەی کەسوکاری قوربانییانی سپایکەر،ئاماژهى بۆ ئهوهكرد ئەو شوێنەی کە تاوانی کۆمەڵکوژییەکەی سپایکەری تیادا ئەنجامدرا، دەکەین بە مۆزەخانە بۆ ئەوەی قوربانییە عێراقییەکان بەردەوام لە یادی ھەموواندا بمێنێتەوە.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران لە راگەیەنراوێکدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:" کە مستەفا کازمی سەردانی پارێزگای سەڵاحەدینی کردووە و لە میانیدا، شوێنی تاوانی کۆمەڵکوژییەکەی سپایکەری بەسەرکردووەتەوە و رایگەیاندووە کە لایەنەکانی پەیوەندیداری راسپاردووە بۆ ئەوەی پەلە بکەن لە دابەشکردنی مووچەی کەسوکاری قوربانییانی سپایکەر"،ئاماژهى بهوهكردووه "شوێنی تاوانی کۆمەڵکوژییەکەی سپایکەر، دەکەین بە مۆزەخانە بۆ ئەوەی قوربانییە عێراقییەکان بەردەوام لە یادی ھەموواندا بمێنێتەوە".
وتیشی: "لەو شوێنە، قێزەوەنترین کۆمەڵکوژیی دژبە مرۆڤاییەتی ئەنجامدرا و خوێنی کەسانی بێ تاوان رژا کە وێژدانی ھەموو تاکێکی عێراقی ھەژاندووە".
کازمی باسی لەوەشکرد" کە خوێنی قوربانییانی سپایکەر، بووەتە سیمبولی بەدەستھێنانی سەرکەوتنی گەورە بەسەر تیرۆریستاندا و یەکگرتوویی عێراقییەکانیشی پتەوتر کردووە .
جهختیكردهوه "دەبێت بەردەوام لەڕێگای پاراستنی سەرکەوتنەکانەوە، یادی قوربانییەکان بکەینەوە و پێویستە وانە لە رابردوو فێربێن تا رێگانەدەین، کارەساتی کۆمەڵکوژیی دووبارەببێتەوە".
کازمی ئاماژەی بەوەدا" کە گەندەڵی، خراپی بەڕێوەبردن و سیاسەتە ھەڵەکان، ھۆکاربوون لەوەی کارەساتی کۆمەڵکوژییەکەی سپایکەر رووبدات".