بهغدا-اهع
جوتیار عادل وتهبێژى حكومهتى ههرێمى كوردستان ،ئهمڕۆ چوارشهممه، رایگهیاند حكومهت بڕیاری دەوامکردن لە دامەزراوەکانی حکومەتی بەشێوەی تەناوب و نۆرە هەڵوەشاندهوە و نامێنێت، بۆ ئەوەی بتوانرێت کارەکانی هاوڵاتیان بەشێوەی باشتر رابپەڕێنین.
عادل له كۆنگرهیهكى رۆژنامهوانیدا كه پهیامنێرى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) چاودێرى كردووه رایگهیاند:" حكومهتى فیدڕاڵى بریاى داوه 200 ملیار دینار بۆ هەرێم رهوانه بكات"،ئاماژەی بەوەکرد، "بەپێی ئەو بڕیارەی دراوە بۆ ناردنی پارە بۆ هەرێم لە 1-1-2021 تاوەکو مانگی حوزەیران دەنێردرێت، حکومەتی هەرێم بەردەوام لەگەڵ ئەوەدایە تاوەکو بتوانێت 100%ی موچە بدات، دوای گەیشتنی پارەکە لەگەڵ ئەو داهاتەی لە بەردەستی حکومەتدایە لە داهاتی ناوخۆ و داهاتی نانەوتی 50% بۆ هەرێم دەمێنێتەوە هەروەها ئەو بڕە نەوتەی دوای بڕینی 250 هەزار بەرمیل کە دەگەڕێتەوە، سەیری دەکەین بۆ ئەوەی بتوانین موچە وەکو پێشتر بدەین، هیواخوازینلە ئایندەیەکی نزیکدا بگەینە ئەم موعادەلەیە و موچە وەکو خۆی بدرێت".
ئەوەشی خستەڕو، "رەوانەکردنی 200 ملیارەکە بۆ هەرێم دوێنێ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لەبارەوە داوە، بەڵام کەی دەگات، ئەمڕۆ یان سبەی یان هەفتەیەکی دیکە پەیوەستە بە حکومەتی عێراق، ئێمە ئومێدەوارین لە نزیکترین کاتدا ئەو پارەیە بنێرێت، ئێمە درێغی و سڵ ناکەینەوە و هەوڵی جدیمان داوە لە دابینکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، بەڵام ئەو داهاتەی کە دەگاتە دەستی حکومەت، داهاتی خەڵکە، کە تەنها بۆ موچە نیە، بۆ وەبەرهێنان و خزمەتگوزاری ئاو و کارەبا و پاککردنەوەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستانە، بەڵام ئەوەی لە تواناماندا بێت دابینی دەکەین".