بهغدا-اهع
بهرههم ساڵح سهرۆك كۆمار ،ئهمڕۆ چوارشهممه،جهختیكردهوه لەگرنگی جێبەجێکردنی یاسای رزگاربووانی کچان و ژیانی دەستی داعش و بەهێزکردنی ھەماھەنگی نیشتمانی و نێودەوڵەتی بۆ یٔاشکراکردنی چارەنووسی سەرجەم رفێندراوان و بێ سهروشوێنان.
نوسینگهى راگهیاندنى سهرۆكایهتى كۆمار،له راگهیاندراوێكدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه رایگهیاند:"سهرۆك بهرههم لەکۆشکی سەلام لەبەغدا پێشوازیکرد لە ژمارەیەک لە کچانی ئێزدی رزگاربووی دەستی تیرۆریستانی داعش.
لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار گوێی لە روونکردنەوەیەکی ورد گرت سەبارەت بەو کێشانەی کە رووبەڕووی کچان و ژیانی رزگاربووی دەستی داعش دەبێتەوە، بۆ ئەو مەبەستە سەرۆک بەرھەم جەختیکردەوە لەپێویستی خستنەگەری گشت ھەوڵەکان لە پێناو قهرهبووكردنهوه و جێبەجێکردنی داوا رەواکانی کچان و ژیانی رزگاربووی دەستی داعش، ھەروەھا بە گرنگییەوە باسی لەیٔازایەتی کچان و ژیانی رزگاربوو کرد لەبەرامبەر تاوانە قیزەوەنەکانی داعش و تیرۆر کە دژی ھەموو بەهاکانی مرۆڤایەتییە.
سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە" لەگرنگی جێبەجێکردنی یاسای رزگاربووانی ئێزدی و تەواوی پێکهاتەکانی دیکە و دەستەبەرکردنی مافە رەواکانی قوربانیان و قەرەبووکردنەوەی زیان لێکەوتووانی دەستی تیرۆر لە رووی ماددی و مەعنەوی و دابینكردنی ژیانێكی باشتر و دووباره تێكهڵبوونهوهیان بهكۆمەڵگه، جەختیشکردەوە لە گرنگی یەکخستنی ھەموو ھەوڵەکان بەیٔاڕاستەی گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە شەنگاڵ، ھاوکات دووپاتیکردەوە لەگرنگی ھەماھەنگی نیشتمانی و نێودەوڵەتی بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی سەرجەم رفێندراوان و بێ سهروشوێنان".
لای خۆیانەوە شاندی کچانی رزگاربووی ئێزیدی ستایشی هەوڵەکانی سەرۆک کۆمارییان کرد، بۆ ئەو رۆڵە گرنگ و کارایەیی کە بینی لە تێپەڕاندنی یاسای رزگاربووانی ئێزدی، هەروەها بۆ بەدواداچوونی بەردەوامی لە سەرەتای ئەو دۆسێیە تا دەرچوونی یاساکە و بەدواداچوون بۆ دۆخی گشتی شەنگال".