به‌غدا-اه‌ع
لیوا یەحیا رەسوڵ وته‌بێژی فه‌رمانده‌یى گشتی هێزه چه‌كداره‌كان،ئەمڕۆ سێشەممە رایگه‌یاند، جموجۆڵه دیپلۆماسیه‌كانیان به‌ئاراسته‌ی راگرتنی له‌شكركێشی و ده‌ستدرێژیه‌كانی توركیا بۆسه‌ر خاكی عێراق ده‌ستپێكردوه.
رەسوڵ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) رایگەیاند:" جموجۆڵی دیپلۆماسی له‌ئاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و دیپلۆماسیه‌تی عێراقی سه‌باره‌ت به ده‌ستدرێژییه به‌رده‌وامه‌كانی توركیا له ناو خاكی عێراق ده‌ستیپێكردوه.
وتیشی،" ده‌ستوری عێراق باس له رێزگرتن له به‌ها و سه‌روه‌ری وڵاتانی دیكه ده‌كات و پێویسته به‌هه‌مان شێوه وڵاتانی دیكه رێز له‌سه‌روه‌ری خاكه‌كه‌ی بگرن، به‌هه‌مو جۆرێكیش به‌كارهێنانی خاكی عێراق وه‌ك گۆڕه‌پانێك بۆ هێرشكردنه سه‌ر وڵاتانی دراوسێ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، پێویستیشه توركیا سه‌روه‌ری عێراق له‌به‌رچاو بگرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد" هه‌ركاتێك توركیا هه‌ستی به‌نیگه‌رانی و هێرشی سه‌ربازی كرد له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی له‌ناوچه سنوریه‌كانی عێراقه‌وه، پێویسته له‌وكاته‌دا زانیاری بدات به عێراق بۆئه‌وه‌ی ئێمه ئه‌و كاره له‌ئه‌ستۆ بگرین نه‌ك خۆی ده‌ستدرێژی ئه‌نجامبدات".