کازمی رۆژنامه‌گه‌ری عێراقی كۆڵه‌كه‌یه‌كی سه‌ره‌كی به‌رگری له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵك بوه

سیاسی
  • 15-06-2021, 11:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مستەفا کازمی سه‌رۆك وه‌زیران،ئەمڕۆ سێشەممە، په‌یامێكی له‌باره‌ی 152 ساڵه‌ی یادی خێزانی رۆژنامه‌گه‌ری عێراقی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، كۆڵه‌كه‌یه‌كی سه‌ره‌كی به‌رگری له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵك بوه‌.


    کازمی لە راگەیاندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند:"وێرای  پیرۆزبایک کردن به‌بۆنه‌ی 152 ساڵه‌ی ڕۆژی ڕۆژنامه‌گه‌ری خێزانی عێراقی،دەمەوێت ئەو راگەیێنم کە ڕۆژنامه‌گه‌ری عێراقی كۆڵه‌كه‌یه‌كی سه‌ره‌كی به‌رگری له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵك بو به‌تایبه‌ت له‌ پاڵپشتیكردنی ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و له‌ شه‌ڕی زوڵم و زۆرداریدا، له‌ ماوه‌ی دورودرێژی دیكتاتۆریدا هه‌وڵیدا هه‌ناسه‌ و ده‌نگی ده‌نگه‌ كپكراوه‌كان بێت و دوای له‌دایكبونی عێراقی نوێ ئه‌ركه‌كه‌ی وردتر و گرنگتر بو، بو به‌ چاوی خه‌ڵك و گه‌یاندنی راستیه‌كان و مینبه‌رێك بۆ رای ئازاد، ئه‌مه‌ش به‌بێ دیموكراسی به‌دی نایه‌ت.


    وتیشی،"له‌م رۆژه‌دا شه‌هیدانی ڕاگه‌یاندن و خاوه‌ن پایه‌ به‌رزه‌كانمان له‌یاده‌ كه‌ شان به‌شانی براكانیان به‌وشه‌ و وێنه‌ی ڕاستگۆ جه‌نگاون، كوڕی هێزه‌ چه‌كداره‌كان بون له‌شه‌ڕی دژی تیرۆردا، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی كه‌وتنه‌ به‌رگریكردن له‌كه‌رامه‌تی عێراق و به‌ده‌ستی قه‌له‌ڕه‌شه‌ تاریكه‌كان له‌ناوبران".


    مسته‌فا كازمی ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، "ئێمه‌ دڵنیاین له‌وه‌ی كه‌ خێزانی ڕۆژنامه‌وانی عێراقی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پێدانی زانیاریه‌كان سه‌ره‌ڕای ئاسته‌نگ و ئه‌و به‌رپرسیارێتیه‌ی له‌ئه‌ستۆیان، ڕۆژنامه‌گه‌ری رۆڵێكی دیار ده‌گێڕێت له‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندڕه‌وی، پشتبه‌ستن به‌ ده‌وڵه‌ت و یاسا و پشتیوانیكردن له‌ یه‌كپارچه‌یی عێراق، به‌تایبه‌ت له‌ڕوی پیشه‌یی و بابه‌تی بونه‌وه‌"