بهغدا-اهع
بانکی رافیدەین، ئەمڕۆ سێشەممە، رایگەیاندکە بەبڕی پێنج ملیۆن دینار قەرز دەدرێتە قوتابیان، مامۆستایان و توێژەرانی خوێندنی باڵا. نووسینگەی راگەیاندنی بانکەکە لە بەیاننامەیەکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند:"لە کۆتاییدا بڕیارمان داوە کە بڕی پێنج ملیۆن دینار قەرز بدەین بە قوتابیان، مامۆستایان و توێژەرانی خوێندنی باڵا لە زانکۆ حکومی و ناحکومییەکانی سەربە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی".