به‌غدا-اه‌ع
تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى خه‌ڵاتى موحسین حسێن جواد ڕۆژنامه‌نوسى پێشه‌نگ ودامهزرێنهرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى كرد وقهڵغانى دڵسۆزى پێیبهخشى له‌پاى ڕۆڵ وكۆششهكانى لهئاژانسى هه‌واڵى عێراقى وڕۆژنامهگهرى عێراقى.
عه‌لا هادى حه‌تاب ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى ئه‌میندارانى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراق له‌كاتى خه‌ڵاتكردنى جواد ڕایگه‌یاند"ڕ‌ێزلێنانى ڕۆژنامه‌نوسێكى گه‌وره وپێشه‌نگ هاوشێوه‌ى مامۆستا موحسین حسێن جواد هاوتایه له‌گه‌ڵ یادكردنه‌وه‌ى 88 هه‌مین ساڵیادى له‌دایكبوونى ئه‌مه‌یش ڕێزلێنانێكه له‌لایه‌ن كارگێڕى تۆڕه‌كه بۆ ڕۆڵ وبهشدارییه گه‌وره‌كانى ڕۆژنامه‌نووسى پێشه‌نگ مامۆستا موحسین حسێن له‌رۆژنامه‌گه‌رى عێراق وئاژانسى هه‌واڵى عێراقى به‌و پێیه‌ى یه‌كێكه له‌دامه‌زرینه‌رانى له‌ئادارى 1959 وئه‌و خزمه‌ته گه‌وره‌یه‌ى پێشكه‌شى ده‌زگاكه به‌تایبه‌ت وڕۆژنامهگهرى به‌گشتى كردووه".
حه‌تاب وتیشى"كارگێڕى تۆڕه‌كه له‌میان سه‌رۆك وئه‌نجومه‌نى ئه‌مینداران بایه‌خدان بهڕۆژنامهنووسه گه‌وره‌كان به‌گرنگ ده‌زانن چونكه كاره‌كانیان وانه‌یه‌كى گه‌وره‌یه بۆ ڕۆژنامه‌گه‌رى عێراقى".
شایه‌نى باسه ئه‌مین ناسڕ به‌ڕێوبه‌رى نوسینگه‌ى به‌یروتى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى وكارمهندانى نوسینگه‌كه له‌لوبنان ئاماده‌ى خه‌ڵاتكردنه‌كه بوون.
لاى خۆیه‌وه مامۆستا موحسین حسێن ده‌ستپێشخه‌رى تۆڕه‌كه وكاربهدهستدانى به‌رزنرخاند بۆ بایه‌خدان بهپێشهنگهكانى ڕۆژنامه‌گه‌رى عێراقى.