به‌غدا-اه‌ع
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، رایگه‌یاند، له پارێزگای بابل تۆڕێك ده‌ستگیركراوه كه له سێ كه‌س پێكهاتون و هاوڵاتیانیان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندوه و به‌ناوی دامه‌زراندنه‌وه پاره‌یان لێوه‌رگرتون.
شانه‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"تیمه‌كانى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى له‌پارێزگاى بابل دواى وه‌رگرتنى ڕه‌زامه‌ندى یاسایی وبه به‌ده‌ستهێنانی زانیاری وردی هه‌واڵگری، 3 (ٍسێ) كه‌سیان ده‌ستگیركردوه كه پاره‌یان له‌هاوڵاتیان وه‌رگرتوه له‌به‌رامبه‌ر دامه‌زراندنیان له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ، یه‌كێكیان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردوه كه پله‌ی سه‌ربازی هه‌یه له‌ده‌زگای دژه تیرۆر".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"تاوانباره‌كان نوسراو و فه‌رمانی ئیداری وه‌زاره‌تی ناوخۆشیان به‌ناوی (فه‌رمانده‌یی پۆلیسی فیدڕاڵی) ساخته كردوه بۆئه‌وه‌ی بڕوا به‌هاوڵاتیان بهێنن و پاره‌یان لێوه‌ربگرن".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو"سه‌رجه‌م دانپێدانانی ئه‌و تۆمه‌تبارانه و نوسراوه ساخته‌كانیان ره‌وانه‌ی دادگا كراون به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ریان".