به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه،جه‌ختی له بایه‌خی زیاتری حكومه‌ت كرده‌وه به دۆسیه‌ی ژن و منداڵی ئێزدی ڕفێنراو.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران،كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران له‌میانه‌ی پێشوازیكردنی له ژماره‌یه‌ك له رزگاربوانی ده‌ستی تیرۆرستانى داعش، گوێی له‌نه‌هامه‌تی و كێشه‌كانیان گرت و وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران و ئه‌مینداریه‌تی گشتیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی راسپارد، به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچون بۆ پێویستیه‌كانیان و خێراكردنی دابینكردنی پێداویستی سه‌رجه‌م ئاواره‌كان به‌تایبه‌تی ڕزگاربوانی ئێزدی".
مسته‌فا كازمی جه‌ختی له بایه‌خی زیاتری حكومه‌ت كرده‌وه به دۆسیه‌ی ژن و منداڵی ئێزدی ڕفێنراو و رایگه‌یاند، تا هه‌مو ڕفێنراوه‌كان ئازاد نه‌بێت هیچ شتێك جێگیر نابێت، ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هێز ده‌كرێت، ناوچه‌كانی گه‌لی ئێزدیمان ئاوه‌دان ده‌كرێنه‌وه و قه‌ره‌بوی ئه‌و زیانانه ده‌كرێنه‌وه، كه به‌هۆی دڕنده‌یی تیرۆره‌وه توشی بون.
ڕزگاربوانی ئێزیدی، ستایشی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تیان كرد بۆ تێپه‌ڕاندنی یاسای ڕزگاربوانی ئێزدی، جه‌ختیانكرده‌وه، ئه‌مه یاسایه‌كی گرنگه و له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش پێشوازییه‌كی زۆری لێكراوه، له‌وانه قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی ڕزگاربوان و كاركردن بۆ تێكهڵاوبونهوهیان به كۆمه‌ڵگه و ره‌خساندنی هه‌لێكی ته‌ندروست له‌روی ده‌رونیه‌وه.