به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى مافى مرۆڤى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،جه‌ختیكرده‌وه له‌پێویستى فه‌راهه‌مكردنى دوو یاساى گرنگ كه‌په‌یوه‌ندى ڕاسته‌وخۆیان به‌ژیانى هاوڵاتیانه‌وه هه‌یه،داوایشى له‌ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كرد ئاماده‌ى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان بن بۆ فه‌راهه‌مكردنیان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كى یاساى تر‌ى گرنگ.
ئه‌حمه‌د كینانى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوبراو،به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ژماره‌یه‌ك یاساى گرنگ هه‌ن ده‌بێت فه‌راهه‌مبكرێت پێش كۆتایی هاتنى خولى ئێستایی نوێنه‌رایه‌تى"،وتیشى"یه‌كێك له‌و یاسا گرنگانه،یاساى ئازادى ڕاده‌ڕبڕین ،ویاساى كۆمسیۆنى مافى مرۆڤ كه‌چاوه‌ڕوانى هه‌مواركردنه‌وه‌یه".
كینانى وتیشى"ته‌مه‌نى كۆمسیۆنى مافى مرۆڤ له‌داهاتوویه‌كى نزیكدا كۆتایی دێت،تاوه‌كو ئێستاش ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كۆمسیۆنى نوێى هه‌ڵنه‌بژاردووه،له‌گه‌ڵ هه‌بوونى هه‌مواكردنه‌وه‌كانى یاساكه،بۆیه كه‌مته‌رخه‌مییه‌كى ئاشكرا له‌م بابه‌ته هه‌یه".
جه‌ختیشیكرده‌وه"لیژنه‌كه ئاواتى ئه‌وه بوو ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دانیشتنه‌كانى سازبكات،به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران سه‌ركه‌توو نه‌بووه"،داوایشى له‌فراكسیۆنه سیاسییه‌كان كرد كه‌ده‌یانه‌وێت به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن هانى ئه‌ندامه‌كانیان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى وئاماده‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بن بۆ فه‌راهه‌مكردنى ئه‌م یاسا گرنگانه كه‌په‌یوه‌ندى به‌ژیانى هاوڵاتى عێراقییه‌وه هه‌یه".
ته‌مه‌نى ئه‌م خوله‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،پێش ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مان به‌سێ ڕۆژ كۆتایی دێت،دواى ئه‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌نگى له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى خۆیدا له‌حه‌وتى ئۆكتۆبه‌رى داهاتوو.