به‌غدا-اه‌ع
فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،داواى له‌وڵاتانى دراوسێى عێراق كرد دانوستانێك له‌به‌غدا سازبكه‌ن بۆ لێكنزیككردنه‌وه‌ى دیدوبۆچوونه‌كان.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى وه‌زیرى ده‌ره‌وه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه،له‌په‌راوێزى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ده‌وحه بۆ به‌شدارى كردن له كۆبوونه‌وه‌ى گفتوگۆكردنى وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى عه‌ره‌ب كه‌له‌لایه‌ن وڵاتى قه‌ته‌ره‌وه میواندارى ده‌كرێت،چاوى كه‌وت به‌سامح شوكرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى عه‌ره‌بى میسر"،ڕایشیگه‌یاند"له‌دیداره‌كه‌دا ڕێكاره‌كانى به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا تاوتوێكراوه،وهه‌ردوولا به‌په‌رۆش بوون بۆ پێشخستنى له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا".
وتیشى"هه‌ردوولا گفتوگۆیانكرد له‌باره‌ى دواپێشهاته‌كانى ناوچه‌كه،وپێویستى چڕكردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كان له‌پێناو پاراستنى ئاسایش وسه‌قامگیرى،وكاركردن به‌ئاڕاسته‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشه،وقه‌یرانه‌كان،له‌میان په‌یڕه‌وكردنى گفتوگۆ ودووركه‌وتنه‌وه له‌گرژییه‌كان،چونكه خزمه‌تى ناوچه‌كه ناكات،هه‌روه‌ها جه‌ختیانیش كرده‌وه له‌سه‌ر پێویستى پته‌وكردنى گفتوگۆ وتاوتوێكردنى ژماره‌یه‌ك دۆسییه‌ى هه‌رێمایه‌تى كه‌جێى بایه‌خى هه‌ردوو وڵاته".
به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وه‌زیرى ده‌ره‌وه جه‌ختیكرده‌وه له"په‌رۆشى عێراق بۆ پته‌وكردنى گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ میسر،له‌سه‌ر بنه‌ماى باوه‌ڕبوون به‌ڕۆڵى كاراى میسر له‌ناوچه‌كه"،ئاماژه‌یشیدا به"گرنگى سازكردنى لوتكه‌ى سێقۆڵى له‌نێوان عێراق ومیسر وئوردن،داوایشی كرد گفتوگۆیه‌ك سازبكرێت هه‌موو وڵاتانى دراوسێى عێراق له‌به‌غدا كۆبكاته‌وه بۆ لێكنزیككردنه‌وه‌ى دیدوبۆچوونه‌كان وپته‌وكردنى میكانزمى گفتوگۆ ودانوستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى سه‌رجه‌م ئه‌و دۆسییانه‌ى جێى بایه‌خن له‌ناوچه‌كه".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"له‌دیداره‌كه‌دا هه‌ر یه‌ك له‌عومه‌ر به‌رزنجى باڵیۆزى كۆمارى عێراق له‌وڵاتى قه‌ته‌ر وئوسامه مه‌هدى غانم سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى عه‌ره‌بى وڕاوێژكار بان عه‌لى كازم ئاماده بوون".