لیوا ڕه‌سوڵ:له‌ئاكامى ئۆپراسیۆنه‌كانى 4 پارێزگا 10 تیرۆرستى داعش ده‌ستگیركران

ئەمنی
  • 14-06-2021, 20:23
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند له‌ئۆپراسیۆنه‌كانى 4 پارێزگا 10 تیرۆرستى پاشماوه‌كانى داعش ده‌ستگیركراون.
    ڕه‌سوڵ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،ودواى جێبه‌جێكردنى ژماره‌یه‌ك ئه‌ركى سه‌ركه‌وتوو بۆ به‌ئامانجگرتنى باره‌گا وپاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش له‌ناوچه‌ جیاجیاكانى وڵات،ده‌زگا دژه‌ تیرۆر توانى (10)تیرۆرستى پاشماوه‌كانى داعش ده‌ستگیر بكات".
    وتیشى"قاره‌مانانى ده‌زگاكه‌ هه‌ستاون به‌زنجیره‌ییه‌ك ئه‌ركى ئه‌منى سه‌ره‌تا له‌هه‌ردوو پارێزگاى كه‌ركوك وسه‌ڵاحه‌دین ده‌ستیانپێكرد،وتیایدا توانیان دوو تیرۆرستى داعش ده‌ستگیر بكه‌ن"،ئاماژه‌یشیدا"هێزێكى تایبه‌ت له‌ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر ئه‌ركێكى هه‌مه‌جۆرى له‌بیابانى روتبه‌ى ڕۆژئاواى پارێزگاى ئه‌نبار ئه‌نجامدا وبووه‌ هۆى ده‌ستگیركردنى(3)تیرۆرستى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش".
    ڕایشیگه‌یاند"قاره‌مانمان له‌دواى ئه‌م ئه‌ركه‌ وله‌سه‌ر ڕۆشنایی دانپێدانانى ئه‌و تیرۆرستانه‌ى ده‌ستگیركراون به‌ره‌و ژماره‌یه‌ك ئامانجى دیكه‌ له‌به‌غداى پایته‌خت وپارێزگاى ئه‌نبار به‌ڕێكه‌وتن،وبووه‌ هۆى ده‌ستگیركردنى(5)تیرۆرست". 
    ڕه‌سوڵ دووپاتیكرده‌وه‌"ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر زۆر پیشه‌ییانه‌ كاره‌كانى خۆى ده‌كات بۆ لێدانى پاشماوه‌كانى تیرۆر  به‌زه‌برى هێزه‌وه‌ له‌هه‌ر جێگایه‌ك بن"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ئه‌ركه‌كانى ڕاناوه‌ستێت تا به‌ته‌واوه‌تى دوایین تیرۆرستى داعش له‌ناوده‌برێت".