بهغدا-اهع
شانهى راگهیاندنى ئهمنى،ئهمڕۆ دوشهممه،دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی شێرەکانی جەزیرە، بە ئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەکانی رۆژئاوای رایگەیاند.
له راگهیاندراوێكى دهستهكه كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتوه رایگهیاند:" کە ئۆپەراسیۆنی "شێرەکانی جەزیرە 2 لە ناوچەکانی رۆژئاوای وڵات دەستی پێکراوە.
راشیگەیاندووە کە ھێزەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە، رۆژئاوای نەینەوا و سەڵاحەددین بەشداری لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەکەن کە لە 10 میحوەرەوە ئەنجام دەدرێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، پاڵپشتی ئاسمانیی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی عێراقەوە دابینکراوە و نووسیوویەتی: ئامانج لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە، راوەدوونانی تیرۆریستانی داعشە لە ناوچەکانی رۆژئاوای وڵات".