به‌غدا-اه‌ع
دادگای تاوانی بەغدا کەرخ ،ئەمڕۆ دووشەممە، ،رایگه‌یاند بڕیاری سێ جار لەسێدارەدان تاکو مردن بۆ بکوژی چالاكوانى مه‌ده‌نى و ده‌رمانساز شیلان دارا و خێزانەکەی دەرکرد.
ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له راگه‌یاندراوێكدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:"دادگای تاوانی بەغدا کەرخ، بڕیاری سێ جار لەسێدارەدان بەشێوەی خنکان تا مرد لەسەر بکوژی شیلان دارا-ی چالاکوانی دەرمانساز و دایک و باوکی، دەرکرد".
ئاماژە بەوەشکراوە، "دادگا بڕیاری سزادان بە ماددەی 406/1/أ لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە 111ـی ساڵی 1969 و بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی ژمارە 3/یەکەم/4 بۆ ساڵی 2004 تاوانبارەکەی سزا داوە".