وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ گه‌یشته‌ ده‌وحه‌

سیاسی
  • 14-06-2021, 14:50
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ ،ئه‌مڕۆ دوشه‌ه‌مه‌،رایگه‌یاند،فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ به‌سه‌ردانێك گه‌یشته‌ ده‌وحه‌،رونیكرده‌وه‌ مه‌به‌ست له‌و سه‌ردانه‌ بۆ ئاماده‌ بوونى كۆبونه‌وه‌ى به‌په‌له‌ى وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى عه‌ره‌ب.
    له‌ راگه‌یاندراوێكى وه‌زراه‌ته‌كه‌ كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"ففوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ گه‌یشته‌ ده‌وحه‌ى پایته‌ختى قه‌ته‌ر بۆ ئاماده‌بوونى هه‌ردوو كۆبونه‌وه‌ى راوێژى و به‌په‌له‌ى وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى عه‌ره‌ب".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر بانگهێشتى ده‌وڵه‌تى قه‌ته‌رى میواندار هاتووه‌ كه‌ سه‌رپه‌رشتى خولى ئێستاى ئه‌نجومه‌نى كۆمكارى عه‌ره‌بى ده‌كات"، جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ تاوتوێى پرسى عه‌ره‌بى و له‌سه‌رویشیان دۆزى فه‌له‌ستینى و دواپێشهاته‌كانى له‌ چوارچێوه‌ى ئاگربه‌ستى كه‌رتى غه‌زه‌ و دواپێشهاته‌كانى دۆسیه‌ى به‌نداوى نه‌هزه‌ ".