بهغدا-اهع
مستەفا کازمی سەرۆکوەزیران،ئەمڕۆ دووشەممە، لە حەوتەمین ساڵیادی فەتوای جیهادی كارامهیى راگهیاندراوێكى بڵاوکردەوە و رایگەیاند، کە دەسەڵات بەزاندنی فەتواکەی لەڕووی سیاسی و ئابوورییەوە بۆ بەرژەوەندییە نانەتەوەییەکان قەدەغەکردووە.
کازمی لە راگهیاندراوێكدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگەیاند: "وڵاتەکەمان لە رۆژگارێکدا بە دۆخێکی سەخت و دژواردا تێپەڕدەبوو، ئەگەر بهاتایە دانەری ئەم فەتوایە (فەتوای جیهادی) سهید عەلی سیستانی نەبووایە کە بووەهۆی راگرتنی کارامەیەکی تیرۆرستی کە هەموو جیهانی تیرۆر کرد، ئەوا ئەو رێکخراوە تیرۆرستییە بەم کاتە کەمە لەناو نەدەبرا".
سهرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم فەتوایە پەیوەندی بە رۆحی نیشتمانییەوە هەیە و عێراقییەکان پەیوەستن پێیەوە بەبێ جیاوازی ئایین و مەزهەب، بەشێوەیەکی خۆبەخشانە بنەماو ناوەرۆکەکەیان جێبەجێکردووە، بووەهۆی لەناوبردنی ئەو هەموو ناخۆشی و داگیرکاری و کەوتنی چەندین شار و کوشتار و کۆمەڵ کوژی و دژایەتیکردنی پیرۆزییەکانی گەل و هەوڵە چەپەلەکان بۆ سڕینەوەی ناسنامەی عێراقییەکان، نەهێشتنی ئەو تیرۆرەی کە ببووە مایەی هەڕەشە لەسەر جیهان، بەسایەی ئەو رۆڵانە بوون کە بەبێ جیاوازی چوونە ریزەکانی هێزە ئەمنییەکان".
کازمی وتیشی، "کار دەکەین بۆ هێنانەوەی وڵاتەکەمان بۆسەر رێی راست، ئەویش بە یارمەتی سوپا و هێزە ئەمنییەکانمان و لەدژی ئەو دەسەڵاتە رادەوەستین کە هەوڵیان دەدا ئەو فەتوایە بۆ بەرژەوەندییە نانەتەوەییەکانیان بەکاربهێنن و قارەمانەکانمان بە گەندەڵ لەقەڵەم بدەن".
جەختی لەوەشکردەوە، "ئەو رۆژانەمان لەیادە نەک لەبەر دووبارە کولانەوەی برینی عێراقییەکان بەڵکو بۆ وەرگرتنی وانە و راستکردنەوەی هەڵەکان، با لەم ساتەوە سەیرێکی رابردوومان بکەین تا بتوانین عێراقێکی بەهێز بنیات بنێین. لەو سۆنگەوە سوپاسی خەڵکی خۆراگری عێراق و هێزە ئەمنییەکان و رێبەڕی باڵا ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی دەکەم و رێزو نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدان و قوربانیانی رێگای ئازادی عێراق دەنوێنم".