به‌غدا-اه‌ع
سامی مەسعودی، سەرۆکی دەستەی حەج و عومڕە،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، رایگەیاند،هه‌ڵاوێرد بۆ هیچ وڵاتێك نیه له بریاره‌كه‌ى سعودیه بۆ حه‌ج ئه‌و بریاره‌ش شاهانه‌ییه.
مه‌سعودى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" کە سعودییە دەرگای بەڕووی هەموو وڵاتان داخستووە و فەریزەی حەج تەنها بۆ 60 هەزار کەس لەناوخۆی سعودییە کراوە دەبێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و بریاره شاهانه‌ییه و سعودیه‌ش داواى لێبوردنى له‌سه‌رجه‌م وڵاتان كردووه .
مەسعودی جەختی کردەوە"کە بەردەوام لەسەر هێڵن لەگەڵ وەزارەتی حەج و عومڕەی سعودییە بۆ ئەوەی بەشێک لەو عێراقییانە فەریزەکەیان ئەنجام بدەن کە ناویان لە تیروپشک دەرچووە".
رونیشیكرده‌وه " ئەو کەسانەی کە ئەم ساڵ مافی حەج کردنیان هەبوو ساڵی داهاتوو فەریزەکەیان بەجێ دەگەیەنن".