حه‌لبوسى سەرەخۆشی لە میری کوەیت و جێنشینی دەکات بەبۆنەی کۆچی دوایی شێخ مەنسور ئەحمەد جابر سوباح

سیاسی
  • 13-06-2021, 20:45
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    محه‌مه‌د حه‌لبوسى سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە میری کوەیت و جێنشینی دەکات بەبۆنەی کۆچی دوایی شێخ مەنسور ئەحمەد جابر سوباح
    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" حه‌لبوسى پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ شێخ نەوافەئەحمەد جابر سوباح میری کوەیت و شێخ مشعەل ئەحمەد جابر سوباح جێنشینی میری کوەیت ئەنجامدا و سەرەخۆشی لێکردن بە بۆنەی خەمناکی کۆچی دوایی شێخ مەنسور ئەحمەد جابر مبارەک سوباح و لەخوای گەورە داواکار بوو بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی خۆی شادی بکات و سەبوری کەسوکاری بدات".
    لاى خۆیه‌وه‌ میری کوەیت و جێنشینی سوپاسی دەوڵەتی کوەیتیان نیشاندا بۆ ئەو پەیوەندیە تەلەفۆنییە بەمەبەستی سەرەخۆشی.