وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ بانگهێشتنامه‌یه‌كى فه‌رمى بۆ سه‌ردانیكردنى ئیماراتى پێگه‌یشت

سیاسی
  • 13-06-2021, 19:49
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ ،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،بانگهێشتنامه‌یه‌كى فه‌رمى پێگه‌یشت بۆ سه‌ردانیكردنى ئیمارات.
    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" فوئاد حێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ په‌یوه‌ندیه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ هاوتا ئیماراتیه‌كه‌ى عه‌بدوڵا بین زاید ئال نهه‌یان ئه‌نجامدا به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو كرد به‌بۆنه‌ى ده‌ستنیشانكردنى وه‌ك ئه‌ندامى ناهه‌میشه‌یی له‌ئه‌نجومه‌نى ئاسایش بۆ ساڵى 2022-2023".
    حسێن ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"ده‌وڵه‌تى ئیمارات به‌ سیاسه‌تى ده‌ره‌كى توانى متمانه‌ى وڵاتان وه‌ربگرێت،نمونه‌یه‌كى دیبلۆماتى جوانى پێشكه‌ش كرد كه‌ هه‌مووان سودى لێ وه‌ربگرن له‌ پته‌و كردنى په‌یوه‌ندیه‌كان له‌ نێوان وڵاتان و گه‌ل".
    لای خۆیه‌وه‌ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیمارات سوپا و پێزانینى خۆى بۆ كۆمارى عێراق دوپاتكرده‌وه‌ له‌ پاى پاڵپشتیه‌ به‌رده‌وامه‌كانى بۆ ده‌وڵه‌تى ئیمارات له‌سه‌رجه‌م بۆنه‌كان".