به‌غدا-اه‌ع
وەزیری کۆچ و کۆچبەران،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،رایگەیاند، بەبڕی ٥٠٠ هەزار دیناری عێراقی قەرەبووی زیانلێکەوتوانی ئاگرەکەی کەمپی شاریای دهۆك دەکەنەوە.
ئیڤان فایەق وەزیری کۆچ و کۆچبەران لە راگەیەنراوێکدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" قه‌ره‌بووى زیانلێکەوتوانی کەمپی شاریا ده‌كه‌ن و دەشڵێت، لەو بڕە پارەیە ١٣٦ خێزان سودمەند دەبن و بەهەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان بەدواداچوون بۆ کەسانی شایستە کراوە".
باسی لەوەشکرد" پرۆسەی دابەشکردنەکە لەلایەن لیژنەیەکی هاوبەشەوە لە هەریەك لە نوسینگەی سەرۆکوەزیران و بەرێوەبەری بەشی پارێزگاکانی ناوەڕاست و شانەی ئەمنی و بەرێوەبەری ناحیەی فائدە بەهەماهەنگی لەگەڵ کارگێری کەمپکە بەرێوەدەچێت".