سه‌ردانێكى ئه‌منى بۆ ئه‌عزه‌میه‌ وجه‌ختكردنه‌وه‌ له‌ پاراستنى سه‌قامگیرى

ئەمنی
  • 13-06-2021, 15:39
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    قاسم ئه‌عره‌جى راوێژكارى ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یى و لیوا روكن ئه‌حمه‌د سه‌لیم به‌هجه‌ت فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنى به‌غدا ،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌،جه‌ختیانكرده‌وه‌ له‌ گرنگى پاراستنى ئاسایش و سه‌قامگیرى.
    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" قاسم ئه‌عره‌جى راوێژكارى ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یى به‌یاوه‌رى فه‌ریق روكن عه‌بولئه‌میر شمه‌رى جێگرى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان و لیوا روكن ئه‌حمه‌د سه‌لیم به‌هجه‌ت فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنى به‌غدا،شارى ئه‌عزه‌مییه‌یان به‌سه‌ركرده‌وه‌".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"مه‌به‌ست له‌م سه‌ردانه‌ زانینی ره‌وشى ئه‌منى شاره‌كه‌یه‌،وجه‌ختكردنه‌وه‌یه‌ له‌ گرتنه‌ به‌رى رێى و شوێنى پێویست بۆ پاراستنى ئه‌من و ئاسایش و سه‌قامگیریه‌".