بهغدا-اهع
مستهفا كازمى سەرۆک وەزیران،ئهمڕۆ یهكشهممه، لەگەڵ بەڕێوەبەری کۆمپانیای سیمنسی ئەڵمانیدا کۆبوەوە کە تایبەتمەندە لەبواری دابینکردنی وزەدا،و وەزارەتی کارەبای راسپاردوە هەمو ئاسانکارییەک بکەن بۆ سەرکەوتنی رێککەوتنی حکومەت و کۆمپانیاکە و دابینکردنی کارەبا بۆ هاوڵاتیان.
نوسینگهى راگهیاندنى سهرۆك وهزیران له راگهیاندرراوێكدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:"کازمی ئەمڕۆ پێشوازی لە کریستیان بروک، بەڕێوەبەری کۆمپانیای سیمنسی ئەڵمانی و شاندێکی باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا کردوە".
ئاماژهى بهوهكرد"کازمی داوای لەکۆمپانیاکە و وەزارەتی کارەبا کردوە کاربکەن بۆ لابردنی هەمو ئەو ئاستەنگیانەی دێنەپێش جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان هەردولا، چونکە ئامانجی هەردولایە لەماوەیەکی کورتخایەندا کارەبای پێویست بۆ هاوڵاتیان دابین بکەن".