به‌غدا-اه‌ع
ئاژانسى هه‌واڵگیرى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،ده‌ستگیركردنى یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانى داعشى به‌ناوى (ئه‌بو ره‌حمه) له سه‌لاحه‌دین راگه‌یاند.
له راگه‌یاندراوێكى هه‌واڵگیری كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:"به‌پێى زانیارى وردى ههواڵگیریى،مه‌فره‌زه‌كانى ئاژانسى هه‌واڵگیری و لێكۆڵینه‌وه‌ى فیدڕاڵى له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده توانرا تیرۆرستێك له پارێزگاى سه‌لاحه‌دین به‌پێى مادده‌ى 4ى تیرۆر ده‌ستگیربكات".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" ئه‌و تیرۆرسته پۆستێكى باڵاى هه‌بوو له رێكخراوى تیرۆرستى داعش و سه‌ربارى كاركردنى له مه‌فره‌زه وههمیهكانى داعش هه‌روه‌ها وه‌ك نوێژخوێنى مزگه‌وتى عیسات له حه‌ویجه بوو وبه‌شدارى كردووه له چه‌ندین ئۆپراسیۆنى تیرۆرستى دژى هێزه ئه‌منیه‌كان و هاوڵاتیان".