چاودێرى-اهع
بەمەبەستی تاوتوێکردنی گرژییەکانی بەنداوی نەهزە لەنێوان ئەسیوبیا و میسر، رۆژی سێشەممە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی لەدەوحەی پایتەختی قەتەر کۆدەبنەوە.
حسام زەکی، یاریدەدەری ئەمنیداری گشتی کۆمکاری عەرەبی رایگەیاند، کۆبونەوەکەی رۆژی سێشەممە کۆبونەوەیەکی نائاسایی دەبێت و لەسەر داوای وڵاتی میسر و سودانە.