چاودێرى-اهع
وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە،ئهمڕۆ شهممه رایگەیاند، ئەمساڵیش بەهۆی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا تەنها هاوڵاتیانی سعودیە رێگەیان پێدەدرێت حەجبکەن .
لەراگەیەنراوێکى وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە ئاماژەی بەوەش کردوە، هۆکارێکی دیکەی داخستی مەککەی پیرۆز بەڕوی حاجیانی جیهاندا دەرکەوتنی جۆری گۆڕاوی کۆرۆنایە لەو ناوچەیەدا، بەوەش سەلامەتی مسوڵمانانی جیهان دەپارێزن.
ئاماژەی بەوەش کردوە، دواتر میکانیزم و مەرجەکانی بەشداریکردن لەمەڕاسیمی حەجی ئەمساڵ بۆ هاوڵاتیانی خۆشیان بڵاودەکەنەوە، کە دیارترینیان کوتانە دژی کۆرۆنا لەگەڵ سەلماندنی ئەوەی کە هەڵگری ڤایرۆسەکە نین.
جەختیشیکردۆتەوە، ئەو هەنگاوەیان بەپێی بنەماکانی شەریعەتی ئیسلام بەڕێوەدەچێت کە کاری لەپێشینە سەلامەتی و تەندروستی حاجییانە.و ژمارەکەش سنوردارکراوە بۆ 60 هەزار حاجی.