چاودێرى-اه‌ع
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هیندستان ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند،له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا 84332 توشبوی نوێی كۆرۆنایان تۆماركردوه كه ئه‌مه‌ش به‌لانى كه‌م به نزمترین ئاستی توشبونه له‌ماوه‌ی دو مانگی رابردودا.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، له‌دوێنێوه 84332 توشبوی كۆرۆنا تۆماركراون، كۆی گشتی توشبوانیش بۆ بیست و نۆ ملیۆن و چوارسه‌د هه‌زار توشبو به‌رزبوه‌ته‌وه، له‌هه‌مانكاتیشدا چوار هه‌زار و دو كه‌س مردون، كۆی گشتی مردوانیش گه‌یشتوه‌ته سێسه‌د و شه‌ست و حه‌وت هه‌زار و هه‌شتا و یه‌ك مردن.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه كه‌ناڵی NDTVی هیندی بڵاویكرده‌وه، كۆی گشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی نه‌خۆشی "كه‌ڕوی ڕه‌ش" بون له هیندستان بۆ سی و یه‌ك هه‌زار و دوسه‌د و شازده كه‌س به‌رزبوه‌ته‌وه، هه‌ر به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشیه‌شه‌وه دو هه‌زار و سه‌د و نۆ كه‌س مردون.
به‌وته‌ی شاره‌زایان بواری ته‌ندروستی، نیشانه‌كانی نه‌خۆشی كه‌ڕوی ڕه‌ش زیاتر له‌و كه‌سانه ده‌رده‌كه‌وێت كه توشی كۆرۆنا بون، ده‌رمانی ستیرۆویدات یاخود ئۆكسجین وه‌رده‌گرن بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر، هه‌روه‌ها له به‌شێكی ئه‌و كه‌سانه‌ش نیشانه‌كان ده‌ركه‌وتون كه نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه و ده‌رمانی ئهستیرویدات وه‌رده‌گرن.