به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى مافى مرۆڤى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،فه‌رمانیكرد به لێپچینه‌وه له سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌ستیان هه‌بوو له كۆمه‌ڵكۆژیه‌كه‌ى سپایكه‌ر داعش له ساڵى 2014 ئه‌و تاوانه‌ى ئه‌نجامدا.
ئه‌حمه‌د كینانى ئه‌ندامى لیژنه‌كه بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" كۆمه‌ڵكۆژى سپایكه‌ر یه‌كێكه له تاوانه‌كانى مێژووى هاوچه‌رخ كه له دژى مرۆڤایه‌تى ئه‌نجامداروه "،رونیشیكرده‌وه هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ى ده‌ستیان له‌و تاوانه بوو دادگایى كراون".
جه‌ختیكرده‌وه"ئه‌وه‌ى كراوه به‌س نیه،ده‌بێت كه‌س و كارى قوربانیان زیاتر قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه،ولێپێچینه‌وه له‌وانه بكرێت كه ده‌ستیان له‌و تاوانه هه‌بووه و بانگه‌شبان بۆ ئه‌و بیره توندره‌ویه كردووه".
وتیشى"له‌و ماوه‌یه كه‌مته‌رخه‌مى له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه هه‌بوو له ئاكامدا ئه‌و روداوه‌ى لێكه‌وته‌وه "،داواى له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان كرد "داداگایه‌كى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ئه‌و دۆسیه‌یه بنرێت له‌به‌رئه‌وه‌ى به تاوانێكى نێوده‌وڵه‌تى داده‌نرێت دژى مرۆڤایه‌تى".
كینانى باسی له‌وه‌شكرد" ئه‌و تاوانه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان سه‌ركۆنه كراوه ،به‌ڵام ئه‌وه به‌س نیه ده‌بێت دیكۆمێنت بكرێت له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه و به‌تاوانى سه‌رده‌مى نوێ دابنرێت".
جه‌ختیكرده‌وه"تاوانبارى سه‌ره‌كى روداوه‌كه‌ى سپایكه‌ر ده‌ستگیركرا و دادگایش كراوه ،هه‌روه‌ها كه‌مته‌رخه‌م هه‌بوو و كه‌سانێكیش هه‌بوون بانگه‌شه‌یان بۆ بیرى توندڕه‌وى ده‌كرد ده‌بێت هه‌مووان سزا بدرێن".